‌بەرزان مەلا ئەمین: بۆ خوا

وێستگە ستایل-

كوڕە ڕاگەیاندنكار بەرزان مەلا ئەمین لەڕێی هەژمارە تایبەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وەك دەربڕینی بێزاری و خەمباری و هاوخەمی بۆ كەركووك دەڵێت " خودا ئەرێ هەمووان بەجێیان هێشتین تۆ بەجێمان مەهێڵە "

ئەو دەڵێت " بۆ خوا ...ئەرێ ھەمووان بەجێان ھێشتین تۆ بەجێمان مەھێلە تۆ خاتری ناوی عادلت عادل بە خوایە کەی کەرکوکیەکان شایەنی ئاورەبونن ھەر بەو خوایەی کە ئەوان نایناسن و بەو زمانە کەرکوکیەی لێ نابن حاڵی ئەڵێم قاپی گشت لایە قەپات بوبێ
گەرکتان بێ ئەم زوڵمە ئێمەی کەرکوکی پێش عەرەب و عەجەم تۆڵەی ئەمەتان لێ ئەکەینەوە نامەردینە "

بەرزان مەلا ئەمین یەكێك بوو لە كوڕە ڕاگەیاندنكارەكان پێشتر وەك پەیامنێری كەركوك و خانەقین لەكەناڵی nrt كاری دەكرد و  ماوەیەك بەر لە ئێستە دەست لە كاركێشانەوەی خۆی لەو كەناڵە ڕاگەیاند و ئێستا سەرقاڵی دەركەوتنەوەو كاركردنە وەك پێشكەشكاری پرۆگرامێكی نوێ لە كەناڵێكی ڕاگەیاندنی نوێوە . 


AM:10:46:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 10495 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌