‌چیرۆكی هاوسەرگیری ئەو پیاوەی بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

وێستگە ستایل-

لەنێوان بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەی ئەم هاوسەرانە  بۆتە جێگەی باس لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا ، و دەوترێت ئەمە ئاهەنگی هاوسەرگیری پیاوێكی میسریە كە هاوسەری دووەمی هێناوەتەوە و تیایدا هاوسەری یەكەمی بەشداربوە و لە پارێزگای كفر الشیخ لە میسر .

ئەو خانمەی كە هاوسەری یەكەمی ئەم پیاوەیە وەك بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باسی دەكەن زۆر جوان دانیشتوە لە ئاهەنگی هاوسەرەكەی بێ ئەوەی خەم و ناخۆشی پێوە دیاربێت .

ڕای بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر ئەم وێنەیە جیاوازە و هەندێك پێیان وایە كاری ئەم خانمە ڕەوایە و ئاساییە و هەندێكی دیكە پێیان وایە كارێكی باشی نەكردوە كە لە ئاهەنگی ژنهێنانەوەی دووەمی هاوسەرەكەی ئامادە بووە .

زاوا دوای ئەو هەموو قسەیەی لەسەری كرا بێدەنگی شكاند و ئەوەی ئاشكرا كردوە بە ڕەزامەندی هاوسەری یەكەمی جاری دووەم هاوسەرگیری كردوە و مەبەستی لەم  ئامانجە دروستكردنی خێزانێكی گەورەیە و هیچ كارێكی دژی دین و خودا نەكردوە و پێش ئەوەی ئەم ئاهەنگە بكەن ئەوە هاوسەری یەكەم و دووەمی پێش وەخت بە تەلەفۆن قسەیان كردوە و بوون بە هاوڕێ.
 


PM:03:03:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 32939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌