زیرەك و سەركەوتویت و تا ئێستا هاوسەرگیریت نەكردوە؟ هۆكارەكەی بزانە
وێستگە ستایل-
بۆچی من تەنهام لەگەڵ ئەوەی كەسێكی زیرەك و بلیمەتم؟ ئەمە پرسیاری زۆر كەسە و وەڵامەكەشی پزیشكێكی دەرونی ڕوسیە بۆ ئەم پرسیارە و لە گۆڤاری " vach modnij " ی ڕوسی بڵاوكراوەتەوە .
یۆركوفسكایا وەك پزیشكێكی دەرونی لێكدانەوەی تەواو بۆ ئەم بابەتە دەكات ، و ئاشكرای دەكات چەند هۆكارێك وادەكات مرۆڤ هاوڕێی كەم بێت و بە تایبەت خانمان هاوسەرگیری نەكەن .
1- دوور كەوتنەوە لە ڕەفتاركردن لەگەڵ ئەو كەسانەی لەگەڵتن :
دوور كەوتنەوە لە ڕەفتاركردن لەگەڵ چواردەوەرەكەت یەكێكە لە هۆكارەكانی تەنهایی و خۆشەویستی و ڕێككەوتن لەگەڵ چواردەورەكەت هۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەگەڵ دەوروبەرەكەی باشتر بێت .
2- چاوەڕوانكردنی ئەو پیاوەی بوونی نیە :
ئەگەر چاوەڕێی ئەوەیت پیاوێكی نموونەی بێتە ژیانتەوە كە هاوشێوەی نەبێت ئەوە هەڵەیت ، هەموومان مرۆڤین و كەس نیە لە نێوان ئێمەدا بە تەواوەتی خاوەنی هەموو ڕەفتارێكی نمونەی بێت ، لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەگەر كەسێك هەیە و خۆشت دەوێت و چەند كەموكورتیەكی تیادا دەبینت ئەوە ژیانی لەگەڵ پێكبهێنە ئەگەرنا دەبێت بە تەنها بژیت .
3- ڕێز نەگرتن لە كەسی بەرامبەر :
بۆ بێ بەختی هەندێك لە خانمان پێیان وایە پێویستە بە تەواوەتی كەسایەتی خۆیان بگۆِڕن بۆ ئەوەی ڕەگەزی بەرامبەر لێیان ڕازی ببێت .
لە ڕاستیدا پێویست بەوە ناكات كەسایەتی خۆت بگۆڕیت و تەنها ئەوەندەی بەرامبەرەكەت خۆش بوێت ئەوە بەسە بۆ ئەوەی بگونجێیت لەگەڵ بەرامبەرەكەت چونكە مرۆڤ بەجیاوازیەكانیانەوە جوانن .
4- دوور كەوتنەوە لە دەوروبەر:
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی تەها دانیشتن لە ماڵەوە و تەماشاكردنی تیڤیت پێ باشە ئەوە پێویستە بزانیت تێكەڵاوبوونت لەگەڵ كەسانی باش چانسێكی زیاتر دەداتێ بۆ ئەوەی ژیانی هاوبەش پێكبهێنیت .
5- هەڵبژاردنی كاركردن :
كەس نیە پێویستی بە پارە نەبێت بۆ ژیانی بەڵام كاركردن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر لە ڕۆژدا هۆكار دەبێت بۆ تێكچوونی ژیانی تایبەت و پێویستە هاوسەنگی ئەم بابەتە ڕابگریت .
6- بەستنەوەی خۆشەویستی بە ئارامیەوە :
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی بابەتی ئارامی و ئاسوودەیت بوەستۆتەوە بە خۆشەویستیەوە ئەوە تۆ هەڵەیت .
هەندێك لە خانمان چاوەڕێی پیاوی خەونەكانیان دەكەن بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بكەن و پێیان وایە دروستكردنی ژیان بێ خۆشەویستی وادەكات مرۆڤ هەست بە ئارامی نەكات بەڵام ژیان لەناو هاورێ و خێزاندا هەستی ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت ڕاستە خۆشەویستی سەرچاوەی ئارامی مرۆڤە بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ژیان بێ خۆشەویستی تەواو بێ مانایە .
7- ترس لە هاوسەرگیری :
هەندێك كەس نایانەوێت دان بەوەدا بنێنن كە ترسیان لەوە هەیە هاوسەرگیری بكەن و بچنە پەیوەندی هاوسەرگیریەوە و ڕەنگە ترس لەم بابەتەش لەسەر " خۆشەویستی و سێكس و لەدەستدانی بەشێك لە ئازادیەكان بێت " ئەگەر تا ئێستا تۆ بەم شێوەیە بیر دەكەیتەوە ئەوە تۆ لە خۆڕایی خۆتت لە چێژ وەرگرتن لەم پەیوەندیە بەستۆتەوە .
PM:03:43:15/10/2017
ئهم بابهته 11176
جار خوێنراوهتهوه