‌گرنگترین ئەو كارانەی پێش هاوسەرگیری پێویستە ئەنجامی بدەیت

وێستگە ستایل-


هەركات بڕیاری ئەوەتدا گرنگترین بڕیاری ژیانت جێ بەجێ بكەیت و هاوسەرگیری بكەیت ئەوە پێویستە بیر لەوە بكەیتەوە چەند هەنگاوێكی گرنگ لەپێشتە لەوانەش ئاهەنگ و خۆ ئامادەكردن و مانگی هەنگوینی و ماڵی تازە .

لە ڕاستیدا هاوسەرگیری تەنها ئاهەنگێكی گەورە نیە بەڵكو چەندین ئەرك و بەرپرسیارێتی دێتە سەر شانت و پێویستە پشتوانی هاوبەشی ژیانت بیت بۆ ئەوەی ژیانێكی باش بژین و بەرپرسیاریەتیەكان لە ئەستۆ بگرن .

پێش ئەوەی خۆت بۆ مانگی هەنگوینی ئامادە بكەیت ئەم بابەتە بخوێنەرەوە سوودی بۆت دەبێت .

- بە تەواوەتی هەست و سۆزە خرایەكان لە مێشكی خۆت دەربكە و بیر لەوە بكەرەوە تۆ ژیانێكی نوێ دەست پێدەكەیت كە خەم و ناخۆشی تیادا نیە و ئەمە دەبێت بكەیتە یەكەم ئامانج و مەبەستت بۆ ژیانی داهاتووت .
- لە ناو خێزانێكی گەورەوە دەچیتە ناو خێزانێك كە خۆت دروستی دەكەیت و بنیاتی دەنێیت .
- ئەوەت بیر بێت هەتا بیركردنەوەی تۆ لای خۆشەویستی پێشوو یان كێشە خێزانیەكانیە بێ چارەسەرەكانی ناو خێزانەكەت بێت هەتا بیركردنەوەكانت ئاڵۆزتر و پەرش و بڵاوتر دەبێت و ئارام نابیت .
- بۆ ئەوەی ئارام بژیت پێویستە برینەكانی دڵت چارەسەر بكەیت پێش ئەوەی پشتگیری خۆت بۆ دروستكردنی خێزانێكی نوێ دەرببڕیت .
- كەس لە هەڵەكردن بێ بەش نیە بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵی ئەوە بدەیت بە باشترین شێوە سوود لە هەڵەكانت وەربگرت و داهاتویەكی جوانی پێ دروست بكەیت .
- یەك ڕێگەی دیكەش هەیە بۆ چارەسەركردنی برینە كۆنەكان ئەویش ناردنی نامە و پەیامە بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە خێزانەكەتدا هەڵەت بەرامبەر كردوون ، چونكە تەنها لەڕێی ئازادكردنی خودی خۆتەوە دەتوانیت خۆشەویستی و بەختەوەری بەدەست بهێنیتەوە .
 


PM:03:04:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 6822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌