‌چۆن دەزانیت خۆشەویستەكەت شاسواری خەونەكانت نییە ؟

وێستگە ستایل-


ئەگەر هەتا ئێستا گومانی ئەوە لە خەیاڵتدا هەیە ئەو كەسەی خۆشت دەوێت شاواری خەونەكانتە ئەوە پێویست ناكات چیتر بیر لەم بابەتە بكەیتەوە تەنها چەند نیشانەیەكی ساددە ئەوەت بۆ ئاشكرا دەكات ئەو كەسەی تۆ خۆشت دەوێت ئەو كەسەیە كە تۆ مەبەستتە یان نا ؟

ئەو كاتەی هەست بەم پێنج شتە دەكەیت ئەوە مانای وایە هاوسەرەكەت ئەو كەسە نیە كە لە خەون و هیواكانتدا خەونت پێوە بینیوە .

1- هەریەك لە ئێوە بیروڕای جیاوازتان هەیە لەسەر بنەما سەرەكیەكانی ژیان :
لە ڕاستیدا ئەوەی ناكرێت بگۆڕێت و قسەی لەسەر بكرێت بیركردنەوەی مرۆڤە بۆ ئەو شتەی بەتەواوەتی بڕیاری كۆتای لەسەر داوە ، لەبەر ئەوە ئەگەر تۆ و هاوسەرەكەت بەك ناگرنەوە لە بنەما سەرەكیەكانی بیركردنەوەتان بۆ ژیان ئەوە مانای وایە ئەو كەسە نییە كە خەونت پێوە بینیوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشی ژیانت .

2- گونجانی تۆ لەگەڵ بڕیارەكانی ئەو كارێكی چاوەڕوان نەكراوە:
ئەگەر هاوبەشی ژیانت بۆ هەموو كارێك تەنها خۆی بڕیار دەدات و تۆی وەلا خستوە ئەوە مانای وایە شاسواری خەونەكانت نییە ،  ئەگەر ئەو كەسەی خۆشت دەوێت هیچ كات ڕای تۆ وەرناگرێت بۆ ئەو كارانەی دەیكات ئەوە پێویستە بزانیت ئایندەی پەیوەندی ئێوە لە باشی نابێت .

3- رێزت ناگرێت ؟ 
هەموو جۆرێك لە پەیوەندی پێویستی بە ڕێز هەیە ، نەمانی ڕێز لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا و بەردەوام شەڕ فرۆشتن و گوێ پێ نەدان بە هەستی بەرامبەر ، مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسەی هەڵتبژاردوە بۆ هاوسەرگیری یان هاوسەرگیرت لەگەڵ كردووە كەسێكی گونجاو نییە بۆ ژیانی تۆ .

4- هیچ گرنگی نادات بە پێویستیەكانی تۆ بۆ خۆشەویستی و سێكس : 
ئەگەرتۆ بە تەواوەتی لە ویستەكانی خۆت دەكشێیتەوە و تەنازول ئەكەی تەنها لە پێناو ئەو كەسەی خۆشت دەوێت و ئەویش هیچ گوێ بە خۆشەویستی و پێویستیەكانی تۆ نادات ئەوە مانەوە لەگەڵی كارێكی دروست نییە ، چونكە ئەو نرخی تۆ نازانێت .

5- زیاتر لەوەی پێت دەدات لێت وەردەگرێت:
ئەم حاڵەتە تەنها ئەو كاتە هەستی پێدەكەیت كە بۆ ماوەیەك ئەو كەسەی خۆشت دەوێت جێی بهێڵیت و دواتر ئەم پرسیارانە لە خۆت بكە ، بیر لەچی دەكاتەوە ؟ هەست بە چی دەكات لە دوور تۆ؟ ئارامە كە تۆ لێی دوور كەوتویتەوە ؟ 
ئەگەر لە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ئێوەدا هاوسەنگی نەبێت و تەنها یەك كەستان خۆشەویستی وەربگرێت و ئەوی دیكەش تەنها ببەخشێت ئەوە مانای وایە پەیوەندیەكەتان لە ئاستێكی دروستدا نییە .

ئەو كەسەی بەڕاستی عاشقتە ئەم تایبەتمەندیانەی تیادا دەبێت :

1- پێدەكەنێت بۆ هەموو ئەو شتانەی تۆ دڵت پێی خۆشە ئامادەیە  تەنها لەبەر دڵخۆشی تۆ هەموو كارێك بكات .
2- وەڵامی هەموو نامەكانت دەداتەوە تەنانەت ئەگەر زۆریش بێ مانا بێت .
3- داوات لێدەكات كات بەسەر ببەن بەیەكەوە .
4-ئامادەی تەواوی ئەو كۆبونەوانە دەبێت كە تۆ داوای لێ دەكەیت تەنها لەبەر تۆ .
5- تەنانەت ئەگەر زۆر بێ كاتی بێت و دنیایەك كاری هەبێت ئەوە كاتی تایبەت تەرخان دەكات بۆت .
6- چەندین ئاماژە و هێمای جیاواز هەیە ئەو كاتە دەردەكەوێت كە مرۆڤ عاشق بێت و ئەمانەش خۆت و دەوروبەرەكەت بە تەواوەتی هەستی پێ دەكەن .
 


PM:12:35:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 6780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌