‌ئەو كارە بكە كە ڕقت لێیەتی

وێستگە ستایل-


كۆمەڵێك لە توێژەرەوەكان لە كۆلێجی كینگز و رویال هولوای لە لەندەن ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی كارەكانیان زۆر خۆش دەوێت ئەوە زۆر سەركەوتوو نابن تیایدا.

زاناكان هۆكاری ئەم حاڵەتەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە لەبەر ئەوەی ئەم كەسانە بەردەوام مەترسی ئەوەیان هەیە ئەو هاوڕێیانەیان كە كەمتر شارەزان لەوان سەر بكەون .

ئەو كەسانەی كاردەكەن بۆ ئەوەی بگەنە باشترین ئاستی كاركردن و سەربكەون لە كارەكانیاندا بەردەوام،  گرفتیان بۆ دروست دەبێت وەك كات و جۆری نوستن و لە دەستدانی توانای تەركیز كردن چونكە لەبەر ئەوەی كارەكەیان زۆر خۆش دەوێت ئەوە زۆر كەم پشوو بە جەستەیان دەدەن و ئەمەش كار لەسەر توانای كاركردنیان دەكات .

دكتۆر " مایكل كلنتۆن " لە كۆلێجی گینگر لە لەندەن كە سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە دەڵێت " دەكرێت چڕ بوونەوە و بیركردنەوە لەسەر ئامانجی كاركردن كێشە دروست دەكات بۆ مرۆڤ بە تایبەت ئەو كاتەی بە تەواوەتی ئامانجی ژیانی تایبەتی خۆی و خێزانی لەبیر بكات "

توێژەرەوەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كاتێك كارێك دەكەن ئەوە بزانن چۆن هاوسەنگی لە نێوان كاركردن و ژیانی تایبەتیان دەپارێزن و ئالودە نەبن لە كاركردنەوە و ژیانی تایبەتی خۆیان لەبیر بكەن "

كاتێك مرۆڤ كارەكەی زۆر خۆش دەوێت ئەمە وادەكات زۆر ماندوو بێت و توانای جەستەی و مێشكی ئەوەندە بەهێز نەبێت بگات بەو ئاستەی ئارەزووی دەكات .


AM:11:10:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌