ماسکێکی تایبەت بە پاکردنەوەی پێست
وێستگە ستایل-
ئەم ماسکە بەکاردێت بۆ پاکردنەوەی پێست لە پیسی کە پێکدێت لە تەماتە، لیمۆ، هە نگوین کە پێست دەدرەوشێنێتەوە و رەنگی یەکدەخاتەوە و پێستێکی جوان و سەرنجراکێش پێدەبەخشێت.
سودەکانی تەماتە چییە بۆ پێست؟
تەماتە ئەنتی ئۆکسیدات لە خۆدەگرێت، ئەو کونیلانە ناهێڵێت کە بە هۆی زیپکەوە تووشی پێست بوون و دیارن، پێست بریقەدار دەکات و بێ رەنگی ناهێڵێت، جگەلەوەی گەنجتر دەردەخات و درەوشاوەی دەبەخشێت بەپێست.
سودەکانی هە نگوین چییە بۆ پێست؟
شێداری خانەکانی پێست دەپارێزێت، دژە بەکتریایە و پاکەرەوەیەکی باشە بۆ ئەو زیپکانە و ناهێڵێت بەهۆی بەکتریاوە دروست ببن.
پێکهاتە کان:
1 کە وچکی چا هەنگوین
1 کە وچکی چا ئاوی تەماتە
1\2 ئاوی لیمۆ
ئامادەکردنی:
1-سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاو بکە لە دەفرێکی قوڵدا.
2-بەسەری پەنجەکانت ماسکەکە بدە لە دەموچاوت، بۆ ماوەی 10 خولەک تا وشک دەبێتەوە.
3-لەپێشدا ئاوی گەرم دواتر بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ ، بە خاولیەکی پاک دەموچاوت بسڕە.
تێبینی:دەتوانیت بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەم ماسکە هەڵبگریت لە بەفرگردا، کەی بۆنی هات و هەست بە تێکچون کرد فڕێی بدە.
PM:07:41:13/10/2017
ئهم بابهته 5801
جار خوێنراوهتهوه