‌هەتا ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو نەكەیت نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجام مەدە

وێستگە ستایل-


ئێستا زۆرینەی کچان و تەنانەت کوڕانیش خەریکی  نەشتەرگەری جوانکارین، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبیت کە نابێت تەندروستی و ژیانی خۆت بخەیتە مەترسی، و وەکو ئەو پیاوەت بەسەربێت کە بۆ سمێڵ چوو و ڕیشیشی لەسەر دانا، هەر بۆیە ئەگەر بییر لە نەشتەرگەری جوانکاری دەکەیتەوە، ئاگاداری ئەم خاڵانە بە بەرلەوەی کارێکی وابکەیت:

1- تەمەنی گونجاو: هەر کەسێک کە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ئەنجام دەدات دەبێت تەمەنی لە نێوان ١٧-١٨ ساڵ کەمتر نەبێت، چونکە بەر لەم تەمەنە هێشتا مرۆڤ ناتوانێت بەتەواوی ڕوخسار و لەشولاری خۆی قبوڵ بکات و لەقۆناغی هەرزەکاری زۆرینەی کچان و کوڕان لە ڕووخساری خۆیان ڕازی نین، هەر بۆیە باش بیربکەرەوە چونکە لەوانەیە دوای ٤ ساڵ یاخود کەمتر پەشیمان ببیتەوە.

2- ڕاوێژ بە چەندین پزیشک بکە: دەبێت بەر لەبڕیاڕدان پرسیار لە چەندین پزیشک بکەیت، بەلای کەم داوای ڕاوێژ لە ٣ پزیشکی پسپۆر بە پێست و جوانکاری بکە، چونکە بەگوێرەی سەرژمێرییەکان نەخۆش زۆر کاریگەردەبێت بەقسەی پزیشك و دەکرێت هەمووان یەک قسە نەبن، واتە مەرج نییە هەموو پزیشکێک مەترسییەکانی جوانکارییەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە.

3- تەنها ناوبانگ بەس نییە : بێگومان تۆ بەدوای پزیشکێکی باش دەگەڕێیت و لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت دەپرسیت،  بەڵام ناوبانگی پزیشکەکە و قسەی هاوڕێکانت بەس نین، بەڵکو دەبێت خۆت هەندێک زانیاری کۆبکەیتەوە،  بۆ نموونە بزانە کە لەکامە زانکۆ خوێندنی تەواو  کردووە و ئایا بڕوانامەکەی جێگەی متامانەیە یان نا، چونکە مەرج نییە هەموو پزیشکێکی بەناوبانگ جێگەی متمانە بێ.

4- لە دەرزی دووربکەوە: بۆتۆکس و زۆرینەی ئەو جوانکارییانەی لەرێگەی دەرزییەوە دەکرێن مەترسیدارن، بۆیە تابۆت دەکرێت لەم جۆرانە بەدووبکەوە و، دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو جوانکارییە بیت کە مادەی سلیکۆنی تێدابە کاردێت چونکە ئەگەر مادەکە کوالێتییەکەی زۆر باش نەبێت تووشی شێوانت دەکات و ئەگەری ئەوەش هەیە بێێتە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە شێرپەنجە.

5- خۆت باش ئامادەبکە: بەر لەوەی کە نەشتەرگەرییەکە بکەیت دەبێت داوای زانیاری تەواو بکەیت لەو پزیشکەی کە نەشتەرگەرییەکەت بۆ دەکات. بۆ نموونە ئایا نەشتەرگەرییەکە بۆت گونجاوە و بەتەواوی لەگەڵ بەشەکانی تری لەشت یان رووخسار دەگونجێت؟ لەهەمان کاتیش دەبێت زانیاری تەواو بدەیتە پزیشکەکەت و ئەگەر هەرنەخۆشییەکەت هەبوو دەبێت ئاگاداری بکەیتەوە.

سەرچاوە:yallairaq


AM:09:54:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌