‌بەوێنە ..ئەحلام ماچی هاوسەرەكەی دەكات

وێستگە ستایل-


خانمە هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام  لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە و ماچی هاوسەرەكەی دەكات .

ئەحلام لەسەر وێنەكە بۆ هاوسەرەكەی نوسیوە" بۆ هاوسەر و خۆشەویست و هاوڕێ و پارچەیەك لە دڵم هاوسەرە ئازیزەكەم ساڵی لەدایكبوونت پیرۆز بێت و داوا لە خودا دەكەم تەمەنت درێژ بێت و خوا تۆ لەمن نەسێنێت و بۆ منت بهێڵێ "


ئەم خانمە لەدایكبووی ساڵی 1969 یە لە ئیمارات لەگەڵ پیاوێكی بازرگانی ئیماراتی بەناوی "موبارەك ئەلهیجاری " كردوە و بە یەكێك لە خانمە هونەرمەندە دەوڵەمەندەكان هەژمار دەكرێت .

ئەحلام یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی ساڵانێكە وەك یەكێك لە داوەرەكانی پرۆگرامی كورد ئایدڵ كاردەكات و بەردەوام ڕەخنەی جیاواز لەسەر ڕەفتار و شێوازی خۆگۆڕین و ستایل و جلوبەرگی دەدرێت .


PM:06:03:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 11072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌