ئەم چوار دەربڕینە بە منداڵی هیچ كەسێك مەڵێ
وێستگە ستایل-
كەسوكار دووەمین خێزانی منداڵن ڕاستەوخۆ دوای دایك و باوك و خوشك و براكان ، هەندێك جۆر لە دەربڕین و وشە هەیە ئازار بە منداڵ دەگەیەنێت، بۆ ئەوەش پێویستە ئاگاداربیت ئەم دەربڕینانە بە منداڵی كەس نەڵێیت و ڕێگەش نەدەیت كەس ئەم دەربڕینانە بە منداڵەكەت بوترێت .
1- چاوەكانت بچوكە وەك دایكت یان لوتت گەورەیە وەك باوكت :
ئەوكاتەی ئەم وشانە بە منداڵێك دەڵێیت ئەوە بەشێوەیەكی خراپ و ڕاستەوخۆ كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەسایەتی منداڵەكەت .
2- من هەموتانم خۆش ئەوێت بەڵام خوشكەكەت تایبەتە لام و زیاتر خۆشم دەوێت :
ئەگەر تۆ یەكێك لە منداڵی خزمەكانت لەوانی دیكە زیاتر خۆش دەوێت ئەوە پێویست ناكات ئەوە بە دەربڕیت بیڵێت چونكە بەم وشانەت وادەكەیت منداڵەكە متمانەی بە هۆی نەمێنێت .
3- دایكت شایەنی پیاوێكی باشتر بوو لە باوكت :
یەكێك لە بابەتە مەترسیدارەكان كە پەیوەندی بە پەروەردە كردنی منداڵانەوە هەیە تێكەڵاوكردنی منداڵە لەگەڵ كێشە و گرفتە خێزانیەكان لە لایەن خێزانی دایك یان باوكەوە .
4- خوشكەكەت زیاتر لە تۆ ماندوو دەبێت :
لە كۆتایدا بەشێك لە دایكان و باوكان و خزمەكان دەكەونە دروستكردنی جیاوازی نێوان منداڵەكان و ئەم وشەیە بەكاردەهێنن و وادەكەن منداڵ متمانەی بەخۆی نەمێنێت .
AM:11:52:16/09/2017
ئهم بابهته 15597
جار خوێنراوهتهوه