پێنج نیشانە ئاشكرای دەكات هێشتا دڵت لای خۆشەویستەكەی پێشوتە
وێستگە ستایل-
تەنها بە خوێندنەوەی ئەم دێڕانە ئەوە دەزانیت دڵت لای خۆشەویستی پێشووت ماوە یان چیتر خەیاڵت لای ئەو نیە .
لە ڕاستیدا جیابوونەوە لەو كەسەی خۆشت دەوێت یەكێكە لە خراپترین دۆخەكان كە مرۆڤ بەسەریدا دێت و زانایانی بواری دەرونی دەڵێن مرۆڤ پێویستی بە 11 هەفتە دەبێت بۆ ئەوەی لەو دۆخە خەمباریە بێتە دەرەوە و ئەو كەسی بیر بچێتەوە كە خۆشی ویستوە .
ئەمانە چەند نیشانەیەكن ئاشكرای دەكات كە هێشتا دڵت لای خۆشەویستی پێشوتە و لە خەیاڵتدا ماوە .
1- گەڕان بەدوای خۆشەویستی پێشووت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان :
هەموو ڕۆژێك تەماشاكردن و گەڕان بەدوای ئەكاونتە تایبەتەكەی خۆشەویستی پێشووت بۆ ئەوەی بزانیت كێ كۆمێنتی بۆ دەنوسێت یان لە چ كاتێكدا ئۆنلاینە ئاماژەیەكی باش نییە ، ئەگەر هێشتا لەم دۆخەدایت ئەوە پێویستە هەر ئێستا (unfollow, unfriend ) بكەیت بۆ ئەوەی مێشكی خۆت ئاسوودە بكەیت .
2- بیركردنەوە لە خۆشەویستی پێشووت بە تایبەت ئەو كاتەی خەمباریت :
ئەگەر هێشتا لە كاتی خۆشی و ناخۆشیەكاندا خۆشەویستەكەی پێشووت بیر دەكەوێتەوە ئەوە مانای وایە هێشتا خەیاڵت لای ئەوە و باشتر وایە چیتر بە مێشك و بیركردنەوەتدا بچیتەوە خۆت پێش هەموو كەسێك بخە .
3- بەراوردكردنی هەموو ئەو كەسانەی ویستیان هەیە هاوسەرگیریت لەگەڵ بكەن بە خۆشەویستی پێشووت :
هێشتا كەسایەتی ئەو كەسەی داوای هاوسەرگیریت لێدەكات بەراورد دەكەیت بە خۆشەویستی پێشووت؟ ئارەزوو دەكەیت ئەو كەسەی داوای هاوسەرگیریت لێ دەكات لە خۆشەویستی پێشووت بچێت ؟ ئەگەر وەڵامەكانت بەڵێ یە ئەوە مانای وایە هێشا ئەوت خۆش دەوێت .
4- خۆشحاڵ دەبیت كاتێك دەزانیت لایك بۆ وێنەكانت دەكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان؟:
دڵ خۆش دەبیت چونكە پێت وایە هێشتا گرنگی بە ووردەكاریەكانی ژیانت دەدات مانای وایە هێشا ئەوت خۆش دەوێت .
5- كاتێك باس لە جیابوونەوەت دەكەیت لەگەڵ ئەو وەك ئەوەی پشویەكت وەرگرتبێت؟:
چاوەڕێی ئەوە دەكەیت جارێكی دیكە بێتەوە و داوای ئەوەت لێ بكات بینەوە بە خۆشەویستی یەكتری و جارێكی دیكە پەیوەندی دروست بكەنەوە
AM:11:32:12/09/2017
ئهم بابهته 4579
جار خوێنراوهتهوه