‌مانای بینینی ئاهەنگ و ئەڵقەی هاوسەرگیری لە خەودا

وێستگە ستایل-

شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ هاوسەرگیری و بینینی ئەڵقەی هاوسەرگیری  لە خەودا ، ئیبن سیرین كە یەكێكە لە شیكەرەوەكانی خەون ئەم خەونە بەم شێوەیە لێكدەداتەوە  :


1- بیبینی مستیلەی ئاسایی لە خەودا بە مانای دەستكەوتنی ئەو شتە دێت كە مەبەستە و خەوی پێوە دەبینیت .

2- لەدەستكردن و دۆزینەوە و كڕینی مستیلەی هاوسەرگیری لە خەودا بۆ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردوە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش دێت .

3- ئەو كەسەی لە خەویدا ئەڵفەی پەنجەی ونكردبێت ئەوە بە مانای لەدەستدانی شكۆ و بەها و هێزی ئەو كەسە دەگەیەنێت كە خەونەكەی بینیوە .

4- ئەو كەسەی لە خەویدا ئەڵقەی هاوسەرگیری و مستیلەی پێ بدرێت ئەوە مانای وایە هێز و دەسەڵات وەردەگیرێت .

5- لەپەنجەكردنی  ئەڵقەی ئاسن لە خەودا بە مانای بەختەوەری دێت دوای ئەو ناخۆشی و كێشانەی بەسەرت هاتوە .

6- ئەو كەسەی لەخەویدا ئەڵقە بكاتە پەنجەی شایەتمانی ئەوە مانای وایە ویستی ئەوەی هەیە زیاتر لەوە بەدەست بهێنێت كە بەدەستی هێناوە.

7- ئەو كەسەی لە خەویدا ئەڵقە بكاتە ئەو پەنجەیەی كە  ئەڵقەی تێدەكرێت بە مانای ناسینی هاوڕێ و خەڵكی نوێ دێت و مانای گەشبینیی هەیە .

8- ئەو كەسەی ئەڵقە بكاتە پەنجە توتەی ئەوە مانای وایە دەیەوێت پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی فراوانتر بكات .

9-بینینی خەون بە ئاهەنگەوە مانای دەستپێكێكی نوێ دەگەیەنێت بۆ تۆ لە ژیانتدا و هەندێكجار بە مانای دودڵی و نائارامیش دێت .

10-ئەگەر لە خەوتدا لە ئاهەنگی هاوڕێیەكت بەشداربویت ئەوە مانای وایە دودڵیت لەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان بەجێت بهێڵێت .

11-ئەگەر لە خەوتدا لە ئاهەنگی كەسێكدا بەشداربویت كە نەت ناسیوە  ئەوە مانای وایە كاروبارەكانی ژیانت باش دەبێت بەتایبەت لەڕووی داراییەوە .

12-ئامادەبوون لە ئاهەنگێكدا لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ڕویەڕوی ئاستەنگەكانی ژیانت دەبیتەوە و پێویستە لە دڵەڕاوكێ و خەمباری بوەستیت .


PM:05:31:03/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 63036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌