هه‌ڵوێست كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د و دێرێ، گۆرانیبێژانی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپیان به‌شێوه‌ی دوێت به ناوی (ژیان له‌گه‌ڵ تۆ) بڵاو كرده‌وه.
هێمن حه‌مید، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و هه‌ڵوێست خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه، هه‌روه‌ها ئه‌ڤشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، هه‌ردی سه‌لامی كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، خه‌ڵكی سلێمانیه، به گۆرانی (باخه‌وان) ناوبانگی هونه‌ریی په‌یدا كرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
AM:10:03:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 11320
جار خوێنراوه‌ته‌وه