‌جیهان ڕاستیەكی ژیانی خۆی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام هەواڵی جیابوونەوەی لە دەزگیرانەكەی بڵاو كردەوە ، جارێكی دیكە جیهان هاشم بە بابەتی هاوسەرگیریەكەی بووەوە جێگەی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .

جیهان لەڕێی هەژمارە تایبەتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەند وێنەیەكی خۆی بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت دەزگیرانەكەی پێشووی " سیراج " لێی داوە و سكاڵای لەسەر تۆمار كردوە و هەڕەشی ئەوەی لێ دەكات چەند ڕاستیەكی ژیانی ئەو ئاشكرا دەكات ئەمە لە كاتێكدا دێت پێشتر جیهان سكاڵای یاسایی لەسەر دەزگیرانەكەی تۆمار كردوە ،كە توند و تیژی بەرامبەری نواندوە  و هەڕەشەی ئاشكراكردنی ڕابردووی لێكردوە.



جیهان لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت خۆم ڕاستیەكان ئاشكرا دەكەم بۆ ئەوەیە چیتر ئەو هەڕەشەیەی لێ نەكرێت  " ساڵانێك پێش ئەوەی باوكم بمرێت هاوسەرگیریم كردوە و كچێكم هەیە و هۆكاری ئەم هاوسەرگیریەم ئەوە بوو كە باوكم ویستی ئەوەی هەبوو پێش ئەوەی بمرێت من ببینێت چومەتە ژیانی تایبەتی خۆمەوە ، جیاوازی زۆری تەمەنی نێوان من و هاوسەرەكەم وایكرد لەیەكتر جیا ببینەوە و من لەو پیاوە خاوەنی منداڵێكی كچم ، كە هاوسەرگیریم لەگەڵ سیراج كرد گەمژانە بڕوام پێكرد و هەموو ئەمانەم بۆ باس كرد و ئەو كاتەی كە كێشە كەوتە نێوانمان هەڕەشی ئەوەی دەكرد ئەگەر ساكاڵا بكەم ئەوە ئەم ڕاستیانە ئاشكرا دەكات ، چیتر من بەرگەی ئەم دۆخەم نەگرت خۆم ئاشكرام كرد"

جیهان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بەردەوام ڕێنمایی جوانكاری بڵاو دەكاتەوە و ڕیكلام بۆ كەرەستەكانی جوانكاری دەكات .


AM:09:24:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 18945 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌