‌كوڕە بێژەرەكەی كەناڵی ڕوداو وێنەیەكی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە

وێستگە ستایل-


هەوراز گوڵپی كوڕە بێژەرەكەی كەناڵی ڕوداو بۆ یەكەمجار وێنەیەكی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە .

پێشتر لەڕێی دیمانەیەكی تایبەتەوە ئەوەی ئاشكرا كردوە هاوسەرەكەی خەڵكی ناوچەی خۆشناوەتییە و لە بەغدا ژیاون و بە ڕەگەز خەڵكی بەغدا  نیە و سەرەتای یەكتر ناسینیان لە ڕادیۆی شەفەقەوە دەستی پێكردوە و دەڵێت " ماوەیەك پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە لە نێوانیان و هەردوكیان كارمەندی ئەو ڕادیۆیە بوون و بەڕێوبەری ڕاديۆكە خوازبێنی بۆ كردوە و دوای هاوسەرگیری ساڵی 2011 گوێزاویەتیەوە بۆ شاری سلێمانی و كوڕێكیان هەیە بەناوی یوسف ، و دەشڵێت ئارەزووم كردوە ناوی بنێم ئۆجەلان بەڵام هاوسەرەكەم ئارەزووی ناوی ئاینی كردوە لەبەر ئەوە ناویان ناوە یوسف".



هەوراز یەكێكە لە ڕاگەیاندنكارە سەركەوتوەكانی كەناڵی ڕووداو  و بێژەری هەواڵە سیاسیەكانە .



PM:02:54:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 98657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌