‌منداڵەكەت ئەم پێنج شتەی تۆ لەبیر ناكات

وێستگە ستایل-


منداڵی قۆناغە سەرەتایببەكەی تەمەنی مرۆڤ و چەند ساڵێكە بەڵام یادەوەری ئەم تەمەنە هەمیشە لە مێشكی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و دەچەسپێت ، پێنج ڕەفتاری دایك و باوك هەیە كە منداڵ بیری ناچێتەوە و هەموو تەمەنی لە یادی دەبێت .


1- وازهێنان لە كارەكەت لە پێناو منداڵەكەت :
ڕەنگە ئەم بابەتە سەیر بێت بەلاتەوە بەڵام هیچكات منداڵەكەت ئەوە لەبیر ناكات كە تۆ لەبەر ئەوەی ئەو پێویستی پێیەتی واز لە كارەكەت بهێنیت ئەوە هەموو تەمەنی بیری ناچێتەوە كە تۆ تەنها لەبەر ئەو ئەوكارەت كردوە .

2- ئەو ئاسایشەی منداڵەكەت هەستی پێ دەكات كاتێك تۆ لە نزیك ئەو بیت:
منداڵ هیچكات ئەوە لەبیر ناكات كاتێك ترسەكانی لە بونی تۆدا دەڕەوێتەوە ، ئەمە مانای وایە منداڵەكەت هەست بە بونت دەكات وەك گەورەیەك بۆ خێزانەكەی و هیچكات ئەمە لەبیر ناكات .

3- بۆنە خێزانیە زۆر گرنگەكان :
یەكێك لەو شتانەی منداڵ بیری ناچێتەوە ئامادە بوونێتی لەناو ئاهەنگ و بۆنە تایبەتی خێزانەكەی ، ئەو كاتەی گەورە دەبێت ئەمە وەك یادەوەری خۆش دێتەوە بەرچاوی .

4- ڕەفتار كردنی تۆ و هاوسەرەكەت لەپێش چاوی ئەو :
 باش بزانە منداڵەكەت شەڕ و دەمە بۆڵەی ئێوە لەبیر ناكات كاتێك لەپێش چاوی ئەو شەڕ دەكەن و ئەمە كاردانەوەی خراپ لەسەر باری دەرونی منداڵەكە جێدەهێڵێت ، لەبەر ئەوە هیچكات لەپێش چاوی منداڵەكەت شەڕ و دەمە بۆڵە مەكە .

5- ڕای تۆ لەسەر ئەو :
ئەگەر بۆ ساتێكیش ڕای باش یان خراپت لەسەر منداڵەكەت وتوە ئەوە هەرگیز منداڵەكەت ئەوەی بیر ناچێتەوە و لەیادێتی و بۆ ئەبەد لە ناو مێشك و یادەوەریدا دەمێنێتەوە لەبەر ئەوە باشتر وایە یادەوەری باش لە مێشكی منداڵەكەت بهێڵینەوە .


PM:02:23:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌