شارەزایانی لێكدانەوەی خەون شیكردنەوەی تایبەتیان بۆ بینینی نیسك لە خەودا كردوە و دەڵێن:
1- ئەو كەسەی لە خەویدا نیسكی چەكەرە كردوو یان ڕواو ببینێت ئەوە مانای وایە پارەی حەڵاڵ و ڕزقێكی باشی لە زووترین كاتدا دەست دەكەوێت.
2- بینینی تۆوی نیسك لە خەودا بە مانای ڕزق و خەم دێت لە هەمان كاتدا و ڕەنگە مانای شەڕ و كێشەش ببەخشێت لەگەڵ هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە یان ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە لە شوێنێكی تەندروست و گونجاودا نیە .
3- ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردبێت و نیسك لە خەویدا ببینێت ئەوە مانای وایە بەو كەسە ڕازی نیە كە خۆشی دەوێت و گوێ بۆ دایك و باوكی دەگرێت بۆ ئەوەی ڕێنماییان لەسەر وەربگرێت لەسەر ئەم بابەتە .
4- ئەو كەسەی لە خەویدا نیسكی نەكوڵاو بخوات ئەوە مانای وایە كێشەی زۆر دێتە بەردەمی و ڕوبەڕوی گرفت دەبێتەوە .
5- ئەو ئافرەتەی لە خەویدا ببینێت نیسكی نەكوڵاوی پێیە ئەوە بە قەدەر ئەو نیسكەی پێیەتی لە خەویدا پارەی دەت دەكەوێت .
6-ئەو كەسەی لە خەویدا نیسك لەگەڵ بەرهەمی دیكەی دانەوێڵە تێكەڵاو بكات ئەوە مانای وایە لە قسەكردن و دەربڕینیدا تێكەڵاوی دەكات و كەس لێی تێ ناگات .
7-ئەو كەسەی لە خەویدا نیسك و بەرهەمی دانەوێڵە بە كوڵاوی بینێت ئەوە مانای وایە خێر و پارەی باش دەست خۆی و خێزانەكەی دەكەوێت .