‌ دایکی بانە شیروان بەم قسانەی هەوادارانی بانەی توڕە کردووە

وێستگە ستایل-



لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە نوسینێكی تایبەتی دایكی بەشداربووی پرۆگرامی كورد ئایدڵ "بانە شیروان " بڵاوبۆتەوە و ئەم دەربڕینانە دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە "


دایكی بانە ڕوخۆش فایه‌ق لە نوسینەكەیدا لەسەر دەنگی كچەكەی دەڵێت " 🔰
شەوێکیان ڕیکلامی کورد ئایدڵی کرد لە تیڤی باوکی بانە بە بانەی ووت ئەوە بۆ ناچی بانە گۆرانی کوردی ناتوانی بڵێیت؟خۆشە بەشداربە ،منیش لەولاوە ھەڵمیا ووتم ھھھھە (کورد)ئایدڵ و بانەیان ووتوە ؟دانیشە ئەوبەم بۆ ئەمریکان ئایدڵ تۆ لە ئاستی خۆتا بیربکەرەوە ئەچیت چیەکەیت لەوێ ھەمووی پڕەبێت لە بەستەو مەقام و حەیران..لێرە قیمەتی ئەو شتانەی تۆ نازانرێت..ئیتر دوای ئەوە بە ڕای ھەرسێکمان وتمان یەڵڵا بچۆ ھەر بۆ پۆز گۆرانیەکی ئینگلیزی بڵی و شێتیان کە ئێرە شتی وایان نەدیوە ...

پێم وت بەس بۆ ئیحتیات گۆرانیەکی کوردیش لەبەرکە با تەریقمان نەکەنەوە ھھھھە ،ئیتر ئەوە بوو ئۆدیشنی یەکەم بانە لەھەرە بەشداربووە دیارەکان بوو لە ھەرچوار پارچەی کوردستان،بانە چونکە بناغەو حەزێکی قووڵی ھەیە بۆ میوزیک و گۆرانی بۆیە زۆر بەئاسانیی گۆرانیە ھەرە قورسەکانی ھەڵبژارد و وەکو گوڵ چووە ناو دڵی لیژنە و میوسیزیان و جمھورەکەی خۆی ھەموویانی سەرسام کرد .

دایكی بانە دەشڵێت " سەربەرزیە بەم پێشەکیە دەست پێ بکەیت کەناوی کوردئایدڵە لەگەڵ ئەو ھەموو دەنگە باشانە کێبڕکێ بکەیت و بگەیتە شەش کەسی ئەخیر لەو ھەموو گەنجەی پارچەکانی کوردستان ،تاقانەش بیت لە کوردستانی باشور ، ئەستێرەیەکی بەشەوق و پڕ بەھرە بیت لەناو شاری ڕۆشنبیری سەردەرکەویت ئەمانە ھەمووی شانازین...بێجگە لە خۆشەویستی خەڵک و کەس و ھاوڕێ و ھونەرمەندان...سوپاس کە پشتگیریتان کرد چونکە بەوە زیاتر بڕوای بەخۆی پەیاکرد کە ئەتوانێ شتی گەورە تر بکات بۆتان .حەزمان ئەکرد و شایانی یەکەمیی و دووەمیی بوو،دڵنیام زۆرتریین دەنگ بۆ بانە ڕۆشتووە بەڵام ئێرە کوردستانە،ھیچ شتێک بە توانا و شایستەیی نیە بەڵکو بە پێی بۆچوونی حیزبی و قەراری شەخسە بە دەسەڵاتەکانە .لە لایەکی ترەوە خەڵکی کورد حەزی لە ھونەری تازە نیە وائەزانێت کە گوێی لە ڕۆکی کوردی بوو یان ڕاپی کوردی یان ئەم شێوازەی بانە کە تازەیەو بۆنی ھونەری غەربی و جیھانیی و پێشکەوتنی لێیەت وازانێت خیانەتی لە نیشتمان کردووە ..بەڵام بانە ڕێی خۆی ناگۆڕێت حەزەکات کوردی وجیھانی بێت .حەزەکات ئەم کلتورە کۆنە بشکێنێت پێشکەوێت سەربەست بێت ..گۆرانیەکانی ماملێ و حسن زیرەک جێ بێڵێ بۆ ئەوانەی چاک ئەتوانن لاسایی ئەو گۆرانی بێژە ڕەسەنانە بکەنەوە ،ئەو ئەیەوێت گوێتان پڕبکات لە گۆرانی پڕھەست و خۆش..لە ئێستاوە بانە دەست پێ ئەکات حەیران و لاوک نازانێت بەڵام شتێک ئەکات کە نوێ بێت کە بچێتە دڵەوە یەکسەر ..کە گوێت لێگرت بڵێیت ئەمە بانەیە دەنگی ئەو ئەمباتە ئاسمان و شاخ و دەریاو باخچەی پڕ لە گوڵ ...سوپاس بۆ مامۆستا توانا کە ھەمیشە لەگەڵ بانەیە .سوپاس بۆ ھەمووتان بۆ ئەوانەی خەمخۆرمان بوون .سوپاسی زۆۆر تایبەتم بۆ ماموستا مستەفا کە بانەی زۆر خۆشەوێت لەگەڵ مامۆستا میوسزیانەکان و ستافی کورد ئایدڵ و کوردسات .ئەمشەو بە کانی خانم ووت بانە (تۆ )یەکی بچوکە دایم لەگەڵی بە زۆری پێ خۆشبوو ..ھونەرمەندی سپۆرت نیزامەدین ئاڕیچ زۆر قسەی باشی بۆ من و بانە وشیروان کرد زۆر بڕوای بە بانەیە سوپاس بۆ ئەو پیاوە باشە ...شەھادەیە بۆ بانە و بۆ ئێمە زۆر لەو ھونەرمەندانەی سلێمانی شانازی پێوە ئەکەن و بە کچی خۆیانی ئەزانن ...وەک ئاریچ وتی ،:چاو داخەن و گوێ لە بانە بگرن بڵێن ئەبێت چوار پێنج ساڵی تر چۆن گۆرانی بڵێت ئەم گەوھەرە جوانه‌ بانه‌ شیروان ❤️ گیان بەس ئەو ھارمۆنیانەی ئەیکەیت ھەموو کوردئایدڵ ئەھێنێ...سەربەرزین پێت....

بانەی تەمەن 16 ساڵ یەكێك بوو لە بچوكترین بەشداربوەەكان لە پرۆگرامی كورد ئایدڵدا و توانی هەتا قۆناغی كۆتای بمێنێتەوە بەڵام نەیتوانی نازناوی ئایدڵ بەدەست بهێنێت بەهۆی كەمی دەنگەكانیەوە .

پرۆگرامی كورد ئایدڵ یەكەمین بەرنامەی فراوان بوو لە كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خۆشترین دەنگ و لە سەرەتاوە 4 هەزار كەس لە چوار پارچەی كوردستان بەشداریان كرد و بۆ قۆناغی كۆتای تەنها شەش كەس مانەوە و لە ناویاندا ژیندا توانی نازناوی كورد ئایدڵ بەدەست بهێنێت و لە پلەی دووەمیشدا فەرزاد مەهیدینیاش كە بەشداربووی هەورامان بوو لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە .   


AM:09:17:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 89147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌