سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە دیدارەکە
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راڵف ئه‌براهام، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوونەوە و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی ئێستای عیراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدارییان تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ راڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری، جەختیان لەوەكرده‌وه، لە دوای ساڵی 1991وە هه‌رێمی كوردستان بووەتە ناوچه‌یه‌ك كه پارته ئۆپۆسزیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر روویان تێكردووه و وه‌ك پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كارده‌هێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و به‌رده‌وامیی هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هاوكات، سەرۆكی هەرێم سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، بۆیه به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بابەتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و مەترسییەكانی بەهەند وەربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ تێپەڕینی ناوچەکە بە زنجیرەیەک شەڕ و ئاڵۆزیی و بەریەککەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەکانی ناوچەکە و جیهان، لایەنە کوردییەکانیش داوای هەڵویستی یەکگرتوو و ستراتیژێکی بەهێز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان دەکەن.
هــ. ر
PM:07:35:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت