تا ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه
وێستگه نیوز ـ
تا ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه دیاری نه‌كراوه و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش پێشبینی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ واده‌یه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێی كوردستان دیاری نه‌كردووه، كه ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی لای ئه‌وانه.
وتیشی: "بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان 48 كاتژمێر پێش ئه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه".
روونیشیكرده‌وه: "بەپێی پێشبینی من کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای هەفتە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوەو کۆتایی بەو پرسە دەهێندرێت".
پێشتر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە.
هەریەک لە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حه‌مە ساڵح عومەر، رێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عبدوڵا خدر، خۆیان کاندید کردووە.
هــ. ر
AM:11:59:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت