ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوباد تاڵه‌بانی
نێ‌چیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران نێ‌چیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خه‌نه‌ڕوو.
روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ نێ‌چیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد.
وتیشی: "له رووی یاساییه‌وه ئێستا نێ‌چیرڤان بارزانی، كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكی هه‌رێمه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی به فه‌رمی سوێندی یاسایی ده‌خوات نابێته سه‌رۆكی هه‌رێم و ناتوانێت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌وكاته‌ی سوێندی یاسایی ده‌خوات كێ كاره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایی ده‌كات؟ روپاك ئه‌حمه‌د وتی: "ئه‌وكاته‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو، كاندیدی پارتی كه مه‌سرور بارزانیه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌سپێرێت، ئه‌وكاتیش قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرێته ده‌ست تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێندرێت".
هاوكات خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌م نزیكانه نێ‌چیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا سوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
وتیشی: "هه‌ركات وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو ئیدی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نامێنێت، ئه‌وكاتیش جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك جێگری كاربه‌ڕێكه‌ر ئیش و كاره‌كان رایی ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێندرێت".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا نێ‌چیرڤان بارزانی، كاندیدی پارتی 68 ده‌نگی به ده‌ستهێنا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد و فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگیان به هیچ كام له كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.
PM:04:12:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت