سەرۆکی هەرێم یاسای چاکسازی پەسەند کرد
نێچیرڤان بارزانی
وێستگە نیوز ـ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرد، به‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت رێنمایی بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسایه‌كه دەربکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاسای چاكسازیی په‌سه‌ند كرد كه له 20ـی كانوونی دووه‌می رابردوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانەوە ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو.
یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، یه‌كێك بوو له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرابوو، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 89 ئه‌ندام، یاسایه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
یاسایه‌كه له 20 ماده پێكهاتووه، به په‌سه‌ند كردنیشی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانی، راسته‌وخۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هــ. ر
PM:02:16:03/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت