سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: "بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم رۆژەدا، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەیه‌ندرێت.

لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە دانا. ئەمڕۆژەش هاوکاتە بە بەیاسایکردنی رێگریکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید لە ساڵی 1948.

هــ. ر


AM:10:40:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو