پۆلیس چوار مێردمنداڵ لەناو کافتریایەکی کەلار دەستگیردەکات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌ چه‌ند كافتریایه‌ك چوار مێرمنداڵ ده‌ستگیر كران كه‌ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵیه‌وه‌ بوو و چه‌قۆیان هه‌ڵگرتبوو نێرگه‌له‌یان ده‌كێشا.

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو مەفرەزەکانی پۆلیس 104ی کەلار بەهاوبەشی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلار چەند کافتریایەکی قەزاکەیان پشکنی، لەیەکێک لەکافتریاکان چوارمێرد مێرمنداڵ دەستگیرکران کەتەمەنیان لەخوار 18 ساڵیەوەیە چەقۆیان هەڵگرتوە و نێرگه‌لەیان لەکافتریاکە کێشاوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە کافتریاکە غەرامە کراو داخرا.

پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌: لەکاتێکدا رێگە پێدراو نیە گەنجان لەتەمەنی خوار هەژدە ساڵیەوە لەکافتریاکان نێرگێلە بکێشن، "بۆیه‌ لێرەوە ئاگاداری خاوەن کافتریاکان دەکەینەوە هەرکافتریایەک رێگە بەمێردمنداڵی خوار هەژدە ساڵان بدات بێتە کافتریاکەیەوە غەرامه دەکرێت و کافتریاکەشی لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە دادەخرێت" پۆلیسی گه‌رمیان وای تووه‌.


AM:09:36:13/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو