پۆلیسی سلێمانی داوا دەکات کەسوکارەکەی ئهم مێرمنداڵە وەربگرنەوە
مێرمنداڵەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، مێرمنداڵێك چەند رۆژێكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دۆزراوەتەوەو لەئێستادا لەخانەی كوڕانە لە ناحیەی بەكرەجۆ، داواش لەكەسوكاری دەكات سەردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان یان خانەی ناوبراو بكەن بۆ زانیاری بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "رۆژی 19ی كانوونی یهكهمی 2018، هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی مێرمنداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بردە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان لەشاری سلێمانی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مێرمنداڵەكە رەوانەی خانەی كوڕان لە بەكرەجۆ كرا".
ئهوهشی وتووه: "شەوی 15ی كانوونی دووهمی 2019، شۆفێرێكی تاكسی مێرمنداڵەكەی لە شاقامێكی شاری سلێمانی دۆزیبۆوەو رەوانەی هۆبەی نەوجەوانانی كرد، دوای كردنەوەی پەڕاو و ئاگاداركردنەوەی دادوەر بڕیاردرا بگوێزرێتەوە بۆ خانەی كوڕان".
پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات هەر كەسێك زانیاری لەبارەی ئەو مێرمنداڵە (نابیستە) هەیە پەیوەندی بكات بە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانهوه.
ئهوهشی وتووه: بەهۆی ئەوەی كە مێرمنداڵەكە خاوەن پێداویستی تایبەتە، ناوو تەمەن و شوێنی ئاشكرا نیە.
هــ. ر
PM:12:52:16/01/2019
ئهم بابهته 15784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت