بەهۆی تەزووی کارەباوە مێرمنداڵێک لە قەڵادزێ گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی تەزوی کارەباوە مێرمنداڵێک لە قەڵادزێ گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر دوو و 15 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی 21ی ئهیلولی 2018، مێرمنداڵێک بەناوی (ش، ئـ، م) تەمەن 14 ساڵ و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە شاری قەڵادزێ، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو هاوڵاتییە لەکاتی ئاوڕشاندنکردنی خانوو دەستی بەر تەزوی کارەبا کەوتووە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، پاش توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
هــ. ر
PM:10:11:21/09/2018
ئهم بابهته 7132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت