له ناو بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا له كفری پۆلیسێك براو براژنه‌كه‌ی خۆی كوشت
تەرمی ژن و پیاوەکە لە پۆلیسی کفری
وێستگه نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، لە ناو بنکەیه‌كی پۆلیسدا له کفری، پۆلیسێک، برایەک و براژنەکەی خۆی کوشتووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌م پۆلیسه له‌گه‌ڵ براو براژنه‌كه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، ئه‌مڕۆ چوونه‌ته دادگا له‌وێ بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێیان و دادوه‌ر فه‌رمانی كردووه ببرێنه بنكه‌یه‌كی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی به‌ند بكرێن، به‌ڵام برا پۆلیسه‌كه كه ده‌وامی فه‌رمی خۆیشی نه‌بووه به ده‌مانچه تەقەی له براو براژنه‌كه‌ی كردووه و كوشتونی.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:
ئەو ژن و پیاوەی لە لایەن براکەیانەوە کوژراون ناویان محەمەد خەلیل
ئیبراهیم لە دایکبووی ساڵی 1995ە و
ئەحلام سەكران جەمال، لەدایکبووی 1992ە.
راشیگەیاندووە:
تۆمەتبار کارمەندی بنکەی پۆلیسی کفریە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی
مادەی 406 بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.
روونیشیکردەوە:
لەئێستادا تەرمەکان بەمەبەستی پشکنین رەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلارکراون پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە
کردوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی
کۆمەڵایەتیەوە بوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
PM:12:06:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت