گه‌نجێك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به نۆ گوللـه كوژرا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ره له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، رایگه‌یاندووه: "ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، کاتژمێر چوار هاوڵاتیێکی تەمەن 24 ساڵ لە رەگەزی نێر بەناوی (س. ع. ا) دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆ سەر بەقەزای پشدەر، لە سەر رێگای سەرەکی دەربەند بۆ رانیە لە نزیک یەکتر بڕی قوڕەگۆ کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵی پێبووە لەلایەن شۆفێرێکی ماتۆڕ سکیلەوە بە چەکی کڵاشنکۆف هێرشی کرایەسەر و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".
راشیگه‌یاندووه: "دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی روووداوەکە، دواتر بکوژەکە کە بەناوی (ه. م. ر) تەمەن 22 ساڵ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانی بەتاوانەکە دانا و هۆکاری رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "تەرمی کەسەکە گەیەنرایە پزیشکاری دادوەری رانیە کە شوێنەواری نۆ فیشەک بەسەر جەستەی هەبووە لە جۆری فیشەکی کڵاشنکۆف، دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، رێکاری یاسایی گیرایەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە، بکوژەکەش بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
هــ.ر
PM:07:48:29/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 21902
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت