هاوڵاتییه‌ك له سلێمانی خۆی كوشت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پیاوێك خۆی كوشتووه، به‌ڵام تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دوای كاتژمێر 12.30ی خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی پیاوێك كه ته‌مه‌نی سه‌روو 25 ساڵه له ماڵی خۆی به فیشه‌ك خۆی كوشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و پیاوه كۆمپانیای هه‌یه و باری دارایی باشه، ئێستا پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه و نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له بازاڕی خانه‌قای سلێمانی به‌هۆی كێشه‌ی دوژمندارییه‌وه، دوو كه‌س كوژران و كه‌سێكیش بریندار بوو.
هــ. ر
PM:02:50:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13187
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت