ئه‌و خوێندكاره‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا خۆی كوشت وێنه‌كانی بڵاوكرایه‌وه
خوێندکارەکەی زانکۆ
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ لەناو کۆیە، خوێنكارێكی زانكۆ ته‌مه‌ن 19 ساڵ له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا خۆی كوشت.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو كۆیه هاورێ محه‌مه‌د شێخه، خوێندكاری زانكۆی كۆیه كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و دانیشتووی هه‌مان شارۆچكه‌یه له‌ناو ئۆتۆمبێلی باوكی و له‌شه‌قامێكی چۆڵ گوللـه‌یه‌كی به‌سه‌ر دڵی خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كاری پێویست ئه‌نجام دراوه و لێكوڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:08:51:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 92750
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت