پۆلیسی كۆیه: خوێندكارێكی زانكۆ خۆی كوشت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه خۆكوشتنی خوێندكارێكی زانكۆیه كۆیه‌ی راگه‌یاند و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو كۆیه خوێندكاری زانكۆی كۆیه كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و دانیشتووی هه‌مان شارۆچكه‌یه له‌ناو ئۆتۆمبێلی باوكی و له‌شه‌قامێكی چۆڵ گوللـه‌یه‌كی به‌سه‌ر دڵی خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كاری پێویست ئه‌نجام دراوه و لێكوڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:05:54:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 12098
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت