باوكی سێ منداڵ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوێنێ ئێواره هاوڵاتییه‌ك كه باوكی سێ منداڵه له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی دیبه‌گه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
مقه‌ده‌می پۆلیس ئه‌یوب جه‌وهه‌ر، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دیبەگە تایبەت بە هەولێر پۆلیسی رایگەیاند: كاتژمێر حه‌وتی ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گوندی عاڵلای سەر بەناحیەی دیبەگە.
ده‌شڵێت: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بە ناوی سەفین ته‌حسین ره‌سوڵ خێزاندار خاوەن سێ منداڵ لە گوندەکەی خۆیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: تەرمەکەی هەڵگیرایەوەو رەوانەی پزیشکی دادی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیسه‌وه.
AM:11:39:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 26352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت