ئهبوبهكر بهغدادی پهیامێكی دهنگی بڵاوكردهوه
ئەبوبەکر بەغدادی
وێستگه نیوز ـ
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش داوا لە چەکدارانی سەر بە رێکخراوەکەی دەکات، خێزانەکانیان لە بەندیخانە و کەمپەکان رزگار بکەن.
ئەبوبەکر بەغدادی لە تۆمارێکی دەنگیدا داوا لە چەکدارانی داعش دەکات، ژن و منداڵەکانیان لە کەمپ و بەندیخانەکان رزگار بکەن و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت.
ئەبوبەکر بەغدادی داواشی کردووە، چەکداران کەسوکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە رزگار بکەن، کە لە عیراق و سووریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشی لە زیندانییەکان کردووە، دان بەخۆیاندا بگرن.
بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 12 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای دەستگیرکردنیان ئێستا لە کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن.
هــ. ر
AM:08:39:17/09/2019
ئهم بابهته 3456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت