"به‌غدادی شوێنگره‌وه‌ی خۆی دیاریی كرد"
ئه‌بوبه‌كر به‌غدای
وێستگه نیوز ـ
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعش شوێن گرەوەی خۆی دیاریی كرد و به‌رپرسێكی پارتیش له موسڵ زانیاری له باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدای، عه‌بدوڵا قارداش كه پێشتر پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی بووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی دیاری كردووه، تا دوای خۆی له شوێنی ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش بگرێته ده‌ست.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شوێنگه‌ره‌وه‌كه‌ی به‌غدادی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له گرتووخانه‌ی بوكا بووه و پێشتر كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌می له مووسڵ ته‌واو كردووه و كه‌سێكی زۆر نزیكی به‌غدادی و ئه‌بو عه‌لای عه‌فه‌ری بووه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش باسده‌كرێت، باوكی بۆیه به قارداش ناوبراوه، چونكه كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویست و رێز لێ‌گیراو بووه له ناو خه‌ڵكی موسڵ، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه كه پێشوازی له حوكمی داعش كردووه له موسڵ، پاش ئه‌وه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه به‌جێ هێڵرا و چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵیان كرد.
به‌ڵام به وته‌ی مه‌موزینی، عه‌بدوڵا قارداش، به ره‌گه‌ز توركه‌و متمانه پێكراوی به‌غدادییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، چه‌ند جارێك بریندار بووه‌و ئێستا توانای هیچی نه‌ماوه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تووشی ئیفلیجی بووه، بۆیه ئه‌و شوێنگره‌وه‌ی دیاریكردووه تا دوای نه‌مانی خۆی، قارداش كاروباره‌كان بگرێته ده‌ست.
هــ. ر
AM:09:58:08/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت