بهغدادی بهرهو سوریا ههڵهات
ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش
وێستگه نیوز ـ
بە گوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەكان، شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت و بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسییهوە لە عیراق ھەڵاتووە.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عیراق، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ھەواڵگرییەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی قائیم لەلایەن ھێزەكانی عیراقەوە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش، بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی زەردەوە راوەی رۆژئاوای ئەنباری بەجێھێشت و بەرەو سوریا ھەڵاتووە و چووتە ناوچەیەك لە نزیك دێرزوور.
بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسەكە، بەغدادی بۆ ئەوە بە ئۆتۆمبێلی تاكسی زەردەوە ھەڵاتووە، تا گومانی لەسەر نەبێت و لە بۆردوومانی ئاسمانیشەوە پارێزراوبێت.
ھەڵاتنی بەغدادی لە كاتێكدایە كە داعش تەنھا لە چەند ناوچەیەكی كهمی عیراق ماوە و ھەموو شوێنە ستراتیژییەكانی لەدەستداوە.
هــ. ر
AM:08:23:06/11/2017
ئهم بابهته 11540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت