روونكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ باره‌ی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌غدادی

‌ئەبوبەکر بەغدای خه‌لیفه‌ی داعش

وێستگه‌ نیوز ـ
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هیچ زانیارییەکیان لانییە لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی داعش، یان دەرکەوتنی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال.

ئەم راگەیەندراوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەندێک لە میدیاکان دێت، کە باسیان لەوە کردبوو، ئەبوبەکر بەغدادی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال کۆتا شارۆچکەی ژێردەستی داعش لە سوریا دەرکەوتووە.

دەنگۆی دەرکەوتنی بەغدادی و وەڵامدانەوەی هاوپەیمانی لەوبارەیەوە، هاوکاتە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی ئەلبوکەمال لەلایەن رژێمی سوریا و دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی لەسەدا 50ی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن داعش، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

ئەبوبەکر بەغدای خه‌لیفه‌ی داعش، لە سەرەتای راگەیاندنی خەلافەتەکەی لە موسڵ له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014 دەرکەوت، لەوە بەدواوە شوێنی خۆحەشاردانی نەزانراوە.

هــ. ر


PM:05:34:10/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 4372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو