وه‌زاره‌تی دارایی: رێنمایی ژمارە 11 کاری پێناکرێت تا لە رۆژنامەی وەقایع بڵاونەبێتەوە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر رێنمایی دارایی ژمارە 11 بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، ئه‌و رێنماییه كاری پێناكرێت تا له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاونه‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: رێنمایی ژمارە 11ی تایبەت بە هەژمارکردنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، کاری پێناکرێت تا لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاونەبێتەوە.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه درێژه‌یان به خوێندنی باڵا داوه (دكتۆرا- ماسته‌ر) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مۆڵه‌تی بێ مووچه و مۆڵه‌تی كۆكراوه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، بڕوانامه‌كه‌یان یه‌كسان ده‌كرێت به‌مه‌رجێ هیچ جۆره مووچه و ده‌رماڵه و خه‌رجییه‌كیان بۆ خه‌رجناكرێت بۆ ئه‌و ماوانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر خوێندوویه‌تی به‌بێ مۆڵه‌تی بێ مووچه واته مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
هــ. ر
PM:03:20:27/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت