وه‌زاره‌تی دارایی باجی لەسەر شیش و چیمەنتۆی هاوردە زیاد کرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی رێژەی باجی بۆ چەند كەلوپەلێكی هاوردە له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان دەركرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ 8ی تشرینی دووەمی 2018، كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و پیشەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەنەوە باج زیاد دەبێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی رەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ (چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە رێژەی (15%) لە بەهای پێناسە رەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە رێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادە لێ وەردەگیرێت.

دواجار ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ 16ی تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

هــ. ر


AM:11:08:08/11/2018








ئه‌م بابه‌ته 9004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو