وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونی سزا و سودەكانی دەركرد


وێستگه‌ نیوز ـ
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونیدا لەو سزا و سودانەی كەوتوه‌تە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت‌ كە سەرجەم هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئه‌یلولی 2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سوودانەی كەوتووتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵ و ماڵی دەوڵەت كە خاوەنداریەتیەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵانی پێشوو بە مەرجێك لەماوەی 90 رۆژ تەواوی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت كە كەڵەكەبووە لەسەریان بدەن.

لە بڕیارەكە باس لەوەشكراوە كە: سەرجەم هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە كە ئەو سزا و سودانەی كە لە ساڵانی پێشوو لەسەریان كەڵەكەبووە.

هەروەها دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە (90 رۆژ) لە رۆژی بەركاربوونی بڕیارەكە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری ناچاردەبن بە گرتنەبەری سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەموو قەرزارانی موڵك و ماڵی دەوڵەت كە پابەندنەبوون.

هــ. ر


PM:10:19:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 53149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو