وەزارەتی دارایی یەكەم رێنمایی له‌ ساڵی نوێدا بۆ فەرمانگەكان دەركرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی دارایی ژمارە یه‌كی ساڵی 2018ی تایبەت بە بەكرێگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگە حكومییەكان دەركرد.

رێنماییەكە بە ئیمزای ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم دەركراوە و ئاماژە بەوەكراوە، "ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەكرێ‌ گرتنی ئۆتۆمبێل دیاری كراوە وەك بەرزترین رادە دانراوە و دەكرێت بەو نرخە كەمتر بگیرێت".

وه‌ك له‌ رێنماییەكەدا هاتووه‌، "بەكرێ‌ گرتنی ئۆتۆمبێل مەرجی كەمكردنەوەی نهێنی نایگرێتەوە".

هــ. ر


PM:09:41:03/01/2018








ئه‌م بابه‌ته 23609 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو