وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هاورده‌كردنی ئه‌سپی له‌ توركیاوه‌ راگرت


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێنماییه‌كدا هاورده‌كردنی ئه‌سپی توركی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد.


له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا كۆمه‌ڵگای سنوری نێوده‌وڵه‌تی‌ ئیبراهیم خه‌لیل  رایده‌گه‌یه‌نێت، كە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاورده‌ی‌ ئه‌سپی توركی بۆ ناو هەرێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد.

كۆمه‌ڵگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لە دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (رۆژئاوای‌ نیل) له‌ توركیا و سەرهەڵدانی مه‌ترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، بڕیار دراوه‌ رێگا نه‌درێت ئه‌سپی توركی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیەوە بێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

هــ. ر


AM:10:21:20/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 11044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو