په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له مانگی داهاتوو، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كات له‌وانه‌ش یاسای چاكسازی و یاسای خانووه زیاده‌ڕۆكان.
ھێڤیدار ئەحمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشتر ئەم پڕۆژەیاسایە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، بڕیاریش وایە لە دوای پشووی ھاوینەی پەرلەمان، لە مانگی نۆدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایە بكەن.
به‌بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئەو نرخانەی حكومەت دیاری كردووە گرانن و لە توانای ھاوڵاتیانی ھەژاردا نییە، وەك خۆیشی ئاماژە دەدات، ئەو بڕیارە كە جێبەجێش كرا، تەنھا ئەو ھاوڵاتیانە دەگرێتەوە، كە ھیچ موڵكێكیان بە ناو نییە، چونكە ئەو ھاووڵاتیانە ناچار بوون و خانوویان نەبووە.
وه‌ك هێڤیدار ئاماژه‌ی بۆ كرد، ئەو پڕۆژەیاسایە پێویستی بە دیراسات و گفتوگۆی زۆرھەیە، چونكە پێیان وایە كێشه‌ی گەورە لە دوای تاپۆكردنیان ھەیە، ئەویش خزمەتگوزارییە، كه ده‌بێت دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه و تاپۆكردنی موڵكه‌كان حكومەت و شارەوانی تەواوی خزمەتگوزاریی رێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دابین بكات.
لای خۆیه‌وه روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له دوای كۆتایی هاتنی پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بێته په‌رله‌مانی كوردستان و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هــ. ر
PM:05:38:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت