ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان پشووی هاوینه دواده‌خات
دانیشتنێکی رابردووی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزه‌یرانی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەجێندای کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر درێژکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان و دواخستنی پشووی هاوینه.
بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە واژۆی ڤالا فەرید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی لەسەرە، داوا لە سەجەرم پەلەمانتاران کراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی حوزەیرانی 2019 ئامادەبن.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی دیاریکردووە کە بریتییە لە درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی برگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی ئەم خولەی لە کاتێکدایە تائێستا کاندیدی وەزارەتەکان و پۆستەکانی دیکەی کابینەی نوێی حکومەت یەکلایی نەکراونەتەوە بۆئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێ بدرێت.
هــ. ر
AM:08:42:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت