ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ سێ پێشنیازی یاسایی ده‌كات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ شه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پێشنیازی یاسایی دەکات.
بەگوێرەی کارنامەكه، له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسایی ده‌كرێت، له‌وانه پێشنیازی یاسای مرۆڤ‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان، هەروەها پێشنیازی یاسای هه‌مواری یاسای ژماره سێی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2019، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پشووی هاوینه‌ی بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دواخست، ئه‌مه‌ش به‌خاتری ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌و واده‌یه ئاماده ببێت و له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێبدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێته په‌رله‌مان و متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ربگرێت.
هــ. ر
AM:08:44:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت