په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی 12 پڕۆژه‌ یاسا كۆبووه‌وه‌

‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانوونی دووه‌می 2018، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، بەپێی خشتەی كاری كۆبونەوەكەش خوێندنەوەی یەكەم  بۆ 12 پرۆژە یاسا دەكرێت و یەكێك لە پرۆژەكانیش پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچەیە.

هەر لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان پرۆژە یاسای بە دامەزراوە كردنی هێزە چەكدارەكانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت و هەروەها راپۆرتێكی شیكاری سەبارەت بە بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت گوندەكانی ناحیەی سەرگەڕان دەخوێندرێتەوە.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەم ماوەیەی هەرێمی كوردستان لەلایەن لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان راپۆرتێك دەخوێندرێتەوە .

بەپێی خشتەی كاری كۆبونەوەكەش پەرلەمان گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و پرۆژە یاسای هەمواركراوی هاتووچۆ ژمارە 86ی ساڵی 2014 دەكات.

هــ. ر


PM:02:06:10/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو