ئه‌مڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای ھەموای یەكەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی هه‌رێم دەدات.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مموزی 2019، پەرلەمانی كوردستان، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە 12ـی ئاسایی خۆی دەبەستێت.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیە كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت، كە بریتییە لە دەنگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی لەو بارەوە.
لە 2ی ته‌مموزی 2019، سەرۆكی ئەنجوومەنی ھەرسێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و ناوخۆ كۆبوونەوە و پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە پەرلەمان كرد دوو خاڵی لەخۆ گرتبوو، كە بریتی بوون لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بۆشایی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ھەروەھا گۆڕانكاری لە ھەڵبژاردنی پارێزگار كە لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی پێبدرێت.
هــ. ر
AM:08:34:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت