وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لاپ‌تۆپ و داتاشۆی بۆ سه‌رجه‌م راهێنه‌ران دابین كرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 600 لاپ‌تۆپ و داتا شۆی شه‌حن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه دابینكراوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به پاڵپشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، (600) لاپ‌تۆپ و(600) داتا شۆی شه‌حن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابینكرا".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "هه‌موو مامۆستایه‌كی ڕاهێنه‌ر لاپتۆپێكی پێدراوه، له‌م هه‌فته‌یه هه‌موو مامۆستایه‌كی ڕاهێنه‌ر داتا شۆیه‌كی شه‌حنی پێده‌درێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌های لاپ‌تۆپ و داتاشۆكان شه‌ش سه‌د و حه‌وت ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار (607،800،800) دیناره".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه كه "دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی مامۆستای ڕاهێنه‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (2023- 2030) ده‌بێت كه ئه‌مساڵی خوێندن كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
PM:03:19:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت