سوپای پاسداران 11 هاوڵاتی سنووری حاجی ئۆمه‌رانی ده‌ستگیر كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
لە گوندی ئالانەی سنووری حاجی ئۆمەران، پاسدارانی ئێران 11 كەسیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی گوندەكەدا گرت.


فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی حاجی ئۆمەران، به‌ وێستگە نیوزی راگه‌یاند: "پاسدارانی ئێران 11 كەسی گوندی ئالانەی سنووری ناحیەكەمانیان دەستگیر كردووە و هەروەها دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە، كە تا ئێستاش ئەو هاوڵاتیانە ئازاد نەكراون".

بەڕێوەبەری ناحیه‌ی حاجی ئۆمەران وتیشی: "سەرووی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە و بەدواداچوون بەردوامە بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە و مەڕوماڵاتەكانیان ئازاد بكرێن".

راشیگەیاند: تا ئێستا ئەو هاوڵاتیانەو مەڕو ماڵاتەکانیان ئازاد نەکراون و هەوڵەکانیشمان بەردەوامن.

هــ. ر


PM:12:01:21/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو