سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌ك بارانكردنی ئیسرائیل ده‌كات

‌محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئێران

وێستگه‌ نیوز ـ
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی موشەکبارانکردنی ئیسرائیل دەکات و دەشڵێت، بڕیاریانداوە هێزەکانیان لە سوریا بهێڵنەوە.


میدیاکانی ئێران لەزاری محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بڵاویانکردووەتەوە، ئێران  سەرجەم  هێز و چەکەکانی لە سوریا دەهێڵێتەوە، جەعفەری هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئیسڕائیلی بە گاڵتەجاڕی وەسفکردووە و هۆشداریداوەتەوە ئەو وڵاتە کە "یاری بە کلکی شێر" نەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بەرپرسانی ئیسرائیل بترسێن لەوەی کە رۆژێک دێت موشەکەکانمان بە ئاڕاستەی ئێوە دێن و بەسەرتاندا دەکەونە خوارەوە".

ئەم لێدوانەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە رۆژی سێشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2019، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێران لە سوریا و داوای لێکردن بە زووترین کات لە خاکی ئەو وڵاتە بکشێنەوە.

هــ. ر


AM:08:46:17/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو