سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە گەرووی هورمز راگەیاند
فۆتۆ: ئاژانسی میهری ئێران
وێستگه نیوز ـ
سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە گەرووی هورمز خستەخوارەوە و راشیگهیاندووه كه فڕۆكهكه سیخوڕی بووه.
میدیای فەرمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران ئهمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزهیرانی2019، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە گەرووی هورمز خستووەتەخوارەوە.
فڕۆکەکە جۆری (RQ-4 Global Hawk) ی ئەمریکی بووە، بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران، بەمەبەستی سیخوری سنوورەکانی ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.
هێشتا پێنتاگۆن و هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو روونکردنەوەیان لەو بارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە ئەمریکییە لەلایەن سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە هەموو کات زیاترە، هەروەها واشنتن، تاران بە هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات.
هــ. ر
AM:08:46:20/06/2019
ئهم بابهته 8760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت